یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (ناتۆ)، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە تورکیا، رایگەیاند، نیگەرانی خۆمان لەبارەی مەترسی زیاتر ناسەقامگیریی له ناوچەکەدا گەیاندە تورکیا.
سكرتێری گشتی ناتۆ لەبارەی داعشەوه وتی: نابێت رێگا بدرێت داعشە زیندانیکراوەکان لە سووریا ئازاد بکرێن و ناشبێت رێگه به هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش‌یش له سوریا بدرێت و پێویسته چاودێری بكرێن، راشیگه‌یاند، داعش تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه و، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی تیرۆر.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیادا، وتویه‌تی، هێڕشه‌كانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.