خه‌فه‌ت و بێتاقه‌تی ته‌نها بێزاركه‌رێك نییه له‌ژیان‌و ڕۆژانت لێ سه‌خت بكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی.
كاتێك ده‌ڵێن: سه‌یری پێش خۆت بكه،هه‌رچه‌نده ئامۆژگاریه‌كی باشه، به‌ڵام وا ئاسان نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی بیر له‌به‌سه‌رهاته‌كانی ڕابردوویان ده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو داهاتوو.
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤیش به‌گوێره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌گۆڕدرێت كاریگه‌ریی خه‌فه‌ت زیاتره له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان كه ته‌مه‌نیان له (25 بۆ 65) ساڵیدایه، چونكه به‌ساڵاچووان له‌كێشه‌و هه‌ڵه‌ی ڕابردوویان ده‌رسیان وه‌رگرتووه‌و ڕاستكردنه‌وه‌یان بۆ كردووه، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ئامانجێكی خۆشیان گه‌یشتوون.
به‌گوێره‌ی وته‌ی پڕۆفیسۆرێكی ده‌روونی له‌زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا، پێویسته باڵانسێك بۆ كێشه‌و ناخۆشییه‌كان بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به‌خه‌مبارییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌و كه‌سانه‌دا زیاد ده‌بێت.
باشتروایه خۆت به‌دووربگریت له‌و شتانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خه‌م خواردن‌و دڵ ته‌نگبوونت، به‌وه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌زێك هه‌موو ئه‌و شتانه بنوسرێنه‌وه، له‌پاشاندا بدڕێنرێت‌و فڕێ بدرێت، تاوه‌كو له‌و خه‌م‌و ترسه‌دا نه‌مێنن‌و بیربكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی بوو ته‌واو، سه‌یری پێش خۆتان بكه‌ن‌و پلان بۆ داهاتوو دابنێن.
هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌باره‌ی كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دڵسۆز‌و نهێنی پارێزدا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌فه‌ت.
سه‌رچاوه/ زرای كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.