ژماره‌ی قوربانیانی كورد له هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، بۆ 31 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی بریتانیایه به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: تا دوێنی پێنج شه‌مه لانی كه‌م 23 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده و 8 هاووڵاتی سڤیل به‌هۆی هێرشی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئیستا هه‌سه‌ده هیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ڕڤانانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه 8 تیرۆريستی سه‌ر به گرووپه تیرۆرستیه‌كان كه له لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژراون.
لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرای كرد كه تا ئیستا سێ سه‌ربازی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له خاكی سووریادا برینداربوون و سه‌ربازێكیشیان كوژراوه.
تا ئێستاش زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی و شارۆچكه‌ی ده‌رباسییه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری توركیا به هۆی هێرشی سوپای توركیاوه به ناچاری ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.