دوێنێ پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌كادیمیای شاهانه بۆ زانسته‌كان له سوید براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری وێژه‌دا بۆ هه‌ردوو ساڵی 2018 و 2019 راگه‌یاند.
نووسه‌ری پۆڵه‌ندی، خاتوو ئۆلگا تۆكارچۆك خه‌ڵاتی وێژه‌ی بۆ ساڵی 2018 برده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی وێژه بۆ ساڵی 2019، درایه نووسه‌ری نه‌مسایی، پیته‌ر هاندكه.
سكرتێری نوێی ئه‌كادیمیای سویدی، ماتس مالم گوتی: "خاتوو ئۆلگا خه‌ڵاتی ساڵی 2018ی برده بۆ نووسینانه‌ی كه گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵی سۆز ئامێزن و په‌ڕینه‌وه‌ی سنووره‌كان وێنا ده‌كه‌ن وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ژیان".
له‌باره‌ی نووسه‌ر، پیته‌ر هاندكه‌ش گوتی: "به‌ڕێز هاندكه خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا بۆ كاره كاریگه‌ره‌كانی كه به لێهاتوویی له زمانزانی جیاده‌كرێنه‌وه و چوارچێوه و تایبه‌نمه‌ندی ئه‌زموونی مرۆییان تێدا ده‌دۆزرێته‌وه".
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.