Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:13

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: هێرش کرایه‌ سه‌ر سه‌رێ کانی

چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون
کوردستان TV
#12
100%


روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی توركیا له‌ سێ لاوه‌ ده‌ستیان به‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر سه‌رێ كانی كردووه‌، ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ توركیاوه‌، چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ رۆژئاوای‌ گرێ سپی شه‌هید بوون.

روونیشی كردووەتەوە، لە میحوەرەكانی تەل حلف و پیشەسازی، دێرباسییە و رێگەی سەرەكیی حەسەكە - سەرێ كانییەوە هێرشەكە دەستی پێ كردووە و هێزەكانی سوریای دیموكرات بە توندی بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، بۆردوومانی چڕی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەكرێت و فڕۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی هاوار نیوز، به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ توركیاوه‌، چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ گوندی عه‌لی‌ باجلیه‌ له‌ رۆژئاوای‌ گرێ سپی شه‌هید بوون و چوار كه‌سی تریش برینداربوون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و چه‌ندین ناوچه‌ی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ و تۆپهاوێژه‌وه‌ بۆردومان ده‌كات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.