ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سهر رۆژئاواى كوردستان زیاتر لە 60 هەزار کەس ئاوارە بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە" تەنها لە کەمتر لە 36 کاتژمێردا، 60 هەزار کەس لەسهر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.
وتیشى" لە ترسی هێرشی سوپای تورکیا، هاوڵاتیانی سیڤیل لە شارەکاندا هەڵدێن بەرەو پەناگە دوورەکان، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری تورکیا-سوریا کشاندەوە.
تێزانین لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا بۆ سهر رۆژئاواى كوردستان دەستی پێکردووەو ئەگەرچی ڕوون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی زانیاریهكان، لانی کەم 3 شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و هەسەدەش ڕایگەیاندووە لەھێرشەکانی دوێنێدا 5 سەربازی تورکیا کوژراون و 4 تانکی سوپای تورکیایان لەسنوری گرێ سپی تێکشکاندووە.
هەسەدە ئەمرۆش ڕایگەیاند، کە فرۆکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوەو وەزارەتی بەرگری تورکیاش ڕایگەیاندووە، لەدوێنێوە چەند ناوچەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە و پێشڕەویان بەردەوامە.
هەر ئەمرۆ رهجهب تهیب ئەردۆغانى سهرۆكى توركیا رایگهیان، کە متمانەیان بە سەرکەوتنی سوپاکەیان هەیە لەو شەڕەدا، سەرلەبەیانی ئەمرۆش هەسەدە ڕایگەیاند بۆردومانکردنی شاری سەرێکانی لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.