Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:04

ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند

ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی (کانی ئاشتی)
کوردستان TV
100%

سەرۆكۆماری توركیا، ڕایدەگەیەنێت كە سوپای و ڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستێكرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی (کانی ئاشتی)ە ئامانجی پاککردنەوەی سنوری وڵاتەکەیانە لە مەترسی و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ وڵاتی خۆیان و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەکە لە چنگی تیرۆر رزگار دەکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتیشی: فڕۆكەكانی توركیا ناوەندێكی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكردووه‌.

لەلایەکی دیکەوە، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویان کردەوە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هەسەدە لە شارۆچکەی سەرێکانی.

هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كشانده‌وه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ سوریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.