میغان مه‌كین نووسه‌رى ئه‌مریكى و كچى سیناتۆر جۆن مه‌كینه له ساڵى 2008 پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا بوو، له به‌نامه‌ى (The View) به توندى ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى سوریا و سنوورى نێوان سوریا و توركیا.
میغان مه‌كین چه‌ند كاتژمێرێك دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى سوریا و سنوورى نێوان سوریا و توركیا له به‌رنامه‌ى (The View) زۆر به توندى ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ گرت و وه‌ك تیشكێك بۆ باسكردنى ئه‌و بابه‌ته گوتى "بڕیارێكى به‌ڕه‌ڵاییه".
ده‌قى وته‌كه‌ی میغان ده‌رباره‌ى هه‌واڵى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه بوو:
من ئه‌م به‌یانییه زۆر تێكچووم و زۆریش نیگه‌ران بووم ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه، كه‌وا ئێمه واز له هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان ده‌هێنین له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌وان هاوپه‌یمانى ئێمه‌ن و سه‌ربازى ئه‌مریكى هێشتا شان به‌شان له‌گه‌ڵیانه و به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن.
میغان هه‌روه‌ها گوتیشى هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه بۆ ئه‌وانمان كرد بریتی بوو له چه‌كداركردنیان و ئه‌وان شه‌ڕیان كرد بۆ ئه‌مریكا و له‌ئێستادا ئێمه ته‌نها پێیان ده‌ڵێین ده‌ڕۆین و وازیان لێ دێنین و پشتیان به‌رده‌ده‌ین.
میغان له به‌رده‌وامى قسه‌كانیشیدا گوتى بۆ هه‌موو تاكێكى كۆشكى سپى و هه‌موو ئه‌ندامێكى پارتى كۆمارى نیگه‌ران بوون له بڕیاره‌كه‌ى ئۆباما كه له عێراق كشایه‌وه: ئێوه په‌ككه‌وته و ترسنۆكن و نیشتیمان په‌روه‌ر نین، من ناتوانم باوڕبكه‌م كه ئه‌مه شوێنى ئێمه بێت له دبلۆماسیه‌ت، ئه‌مه چ نامه‌یه‌كه ده‌نێرن بۆ هاوپه‌یمانانمان ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕیان كردووه شان به شانى ئێمه و سوپاى ئه‌مریكا و دواتر مردوون؟.
میغان له كۆتایی قسه‌كانی كه ئاڕاسته‌ی تره‌مپی كرد رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تۆ پشتگیرى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر تۆ پشتگیرى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌یت كه باوه‌ڕیان به ئازادى و دیمو‌كراتى هه‌یه و شه‌ڕ بۆ لایه‌نى راست ده‌كه‌ن و تۆ له هه‌مان كاتدا هێشتا پشتگیرى له كشانه‌وه ده‌كه‌یت، دواجار تۆ نه كه‌سێكى پارێزگارى و نه تاكه كه‌سێكى ئه‌مریكیشیت.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى میغان مه‌كین له به‌رنامه‌ى ( The View) بوو كه به‌رنامه‌یه‌كى ئافره‌تانه‌ی رۆژانه‌یه باس له هه‌واڵ و رووداوه گرنگه‌كانى رۆژانه ده‌كات، ئه‌و به‌رنامه‌یه رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، په‌خشكرا و یه‌كێك له میوانه‌كان میغان مه‌كین بوو و نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له كشانه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا و بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپی شه‌رمه‌زار كرد و وتی شووره‌ییه بۆ ئه‌وانه‌شى پشتگیرى لێ ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.