بۆ بۆنخۆشی و زیاتر سه‌رنجڕاكێش بوون، بۆنی جیاواز به‌كار دێت و له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی جه‌سته ده‌ده‌رێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو پێداویستیه‌كی گرنگی تاك، به جیاوازی خواست و ئاره‌زووی خودی تاك، بۆنه‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌و به بۆنێكی جیاواز سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌كار هێنانی بۆن و پڕژاندنی بۆ هه‌ندێك شوێنی جه‌سته زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پزیشكان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه خۆیان به‌دوور بگرن له پڕژاندنی بۆن له ده‌وری گه‌ردنیان.به‌پێی ئه‌و زانیارییانه پڕژاندنی بۆن له ده‌وری گه‌ردن ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی دیار له‌سه‌ر پێستی گه‌ردن و ئه‌م په‌ڵه‌یه‌یش ته‌نیا به له‌یزه‌ر لاده‌چێت.
پزیشكان ناوچه‌ی گه‌ردن به مه‌ترسیدارترین شوێن داده‌نێن بۆ پڕژاندنی بۆن، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر تیشكی خۆری به‌ر ده‌كه‌وێت و په‌ڵه‌ی ره‌ش و وشكی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، راشیانگه‌یاندووه، كه پێستی گه‌ردن ته‌نكتره و هه‌ستیارتره له هه‌ر شوێنێكی تری له‌ش، هاوكات به‌ر له ده‌موچاو تیشكی خۆر به‌ر گه‌ردن ده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.