لە پرۆژەیەکى ستراتیجیدا و بە رێککەوتن لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق، حكومهتى تورکیا هەوڵدەدات بۆرییەکى دیكهى نەوت لە پارێزگاى کەرکوکەوە بەرەو بەندەرى جهیهان رابکێشێت.
عاسم جیهاد گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد عێراق بەردەوامە لە دۆزینەوەى دەروازەى جۆراوجۆر بۆ هەناردەکردنى نەوتەکەى بۆئهوهى بە ئاسانى بیگهیهنێتە بازاڕەکانى جیهان.
عاسم جیهاد گوتیشی لەئێستادا حکومەتى عێراق سەرقاڵى خوێندنەوەى تەکنیکى و ئەندازیارییە بۆ ئەوەى بۆرییەکى نوێی نەوت لە پارێزگاى کەرکوکەوە بەرەو بەندەرى جهیهانى تورکى رابکێشرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتاى ساڵى داهاتوودا پڕۆژەکە بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.