Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 15:55

شاندێکی وڵاتی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌دان

له‌ ده‌رزازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران
کوردستان TV
#7
100%

به‌مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌دان به‌ بواری بازرگانی و گه‌شتیاری و چاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفته‌كانی سنوور، شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته‌ سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و له‌لایه‌ن شاندێكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئامانجی زیاتر بره‌ودان به‌ بواری گه‌شتیاری و بازرگانی هه‌ردوولایه‌، وه‌ بۆ په‌نجه‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین هه‌ن.

شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران و نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و قائیمقامی چۆمان و لێپرسراوی كۆمه‌ڵگا و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی ئیداری و ئه‌منی سنوور و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور.

شاندی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێكهاتوون له‌ سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر و فه‌رمانداری پیرانشار و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ بواری بازرگانی و ئه‌منی و گه‌شتیاری له‌ سنووری ته‌مه‌رچین.

وابڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ بواری بازرگانی و گه‌شتیاری و ئه‌منی له‌ سنووره‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

كه‌ریم سمۆ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.