Erbil 12°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:00

کۆمپانیاى تۆماس کووکی به‌ریتانى مایه‌پووچ بوو

22 هه‌زار كاریش له‌ مه‌ترسیدایه‌
به‌ریتانیا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوزى به‌ریتانى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئه‌یلولى 2019، كۆمپانیاى تۆماس كووك یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی وڵاتى به‌ریتانیا له‌ جیهان، مایه‌پووچى كۆمپانیاكه‌ى راگه‌یاند.

دواى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ دابینكردنى پاره‌ له‌ رێگرى كردنى مایه‌پووچى كۆمپانیاكه‌ به‌ ناچارى دانى به‌ شكستى هه‌وڵه‌كانى دا و زیاتر له‌ 600 هه‌زار بلیتى توماركراو له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

پیته‌ر فانكهاوسه‌ر به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى تۆماس كووك له‌ باره‌ى مایه‌پووچى كۆمپانیاكه‌ نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى و گوتى: "گرفتێكى په‌شیمانى گه‌وره‌یه‌ و خه‌مێكى سه‌خته‌" . 

هاوكات ناوبراو له‌ لێدوانێكدا ده‌رباره‌ى ناچاربوونى كۆمپانیاكه‌ بۆ راگه‌یاندنى مایه‌پووچیى  داواى لێبووردنى  له‌ "ملیۆنه‌ها كڕیار و هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى كۆمپانیاى تۆماس كوك كرد".

كۆمپانیاى تۆماس كووك 178 ساڵه‌ له‌ بوارى گه‌شت كارده‌كات، به‌هۆى مایه‌پووچ بوونى 22 هه‌زار كار مه‌ترسى له‌ ده‌ستدانى كاره‌كانیانن له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان و 9 هه‌زاریان له‌ وڵاتى به‌ریتانیایه‌ و 600 هه‌زار گه‌شتیار له‌ گه‌شت دان له‌سه‌ر بلیتى كۆمپانیاى تۆماس كووك كه‌ نزیكه‌ى 150 هه‌زار هاووڵاتیى به‌ریتانیه‌ به‌هۆى مایه‌پووچى كۆمپانیاكه‌ له‌ توانایدا نییه‌ گه‌شتیاره‌كانى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاتى خۆیان.

حكومه‌تى به‌ریتانیا هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات هاووڵاتیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بهێنێنته‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و به‌رپرسان ده‌ڵین پێ ده‌چێت دوو هه‌فته‌ بخایه‌نێت تا هه‌موو گه‌شتیاران بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتى خۆیان.

حكومه‌تى به‌ریتانیا له‌ ئێستادا فه‌رمانى ده‌ركردووه‌ 45 فڕۆكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیاران بۆ وڵاتى خۆیان و دابین بكرێت و ئه‌مڕۆ له‌ 64 رێگاوه‌ ده‌فڕن ئه‌مه‌ش له‌ ژێر ئۆپه‌ڕاسیونێك ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ناوى ماته‌رهۆرن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌پێ هه‌واڵه‌كه‌ى بى بى سى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16 هه‌زار گه‌شتیاریان تۆماركردووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌ویان هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى به‌ریتانیاش هیوا ده‌خوازن به‌ لایه‌نى كه‌م 14 هه‌زاریان ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتى به‌ریتانیا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.