Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 16:43

ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی کوردستان وه‌ک مامۆستای وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێن

فۆرمى وانه‌بێژى له‌ په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت
مامۆستای وانه‌بێژ
کوردستان TV
100%

له‌مڕۆوه‌ فۆرمى وانه‌بێژى له‌ په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت و به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌كو مامۆستاى وانه‌بێژ له‌ خوێندنگاكان داده‌نرێن. 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كه‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێردراوه‌، مه‌رج و رێنماییه‌كانى دانانى ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌كو مامۆستاى وانه‌بێژ له‌ خوێندنگاكان دیاریكراوه‌ و لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە له‌ په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێر فۆرمه‌كان دابه‌شده‌كرێت، به‌هۆى كه‌مى میلاك، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى په‌نای بۆ دامه‌زراندنى مامۆستاى وانه‌بێژ بردووە.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.