به به‌شداری زیاتر له ١٥٠ كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر، بۆ یه‌كه‌مجار پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر كرایه‌وه و بڕیاره بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین دیداری بازرگانی تییایدا ئه‌نجام بدرێت.
رێكخه‌ری پێشانگاكه، هه‌ردی سه‌لام گوتی: ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م پێشانگایه‌وه چه‌ندین دیدار و گفتوگۆی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ین و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به‌م بواره‌وه نیشان بدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.
له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆمپانیاكانی به‌شداربوو له‌و پێشانگایه، هه‌ردی سه‌لام گوتی: زیاتر له ١٥٠ كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له ١٠ وڵات به‌شدارن كه زۆرترینییان كۆمپانیا توركییه‌كانن و بریتین له ٢٥ كۆمپانیا.
ئومێد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای كرمانج، گوتی: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م پێشانگایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه به‌شدارن و پڕۆژه‌ی ئێمه بریتییه له پڕۆژه‌ی شوقه‌كانی زانیاری له هه‌ولێر كه ٤٨ نهۆمه و به به‌رزترین تاوه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه ته‌خمینی بۆ كراوه نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن دۆلاره و له‌ماوه‌ی سێ ساڵ ته‌واو ده‌بێت و به‌رزی تاوه‌ره‌كه بریتییه له ١٨٠ مه‌تر.
گوتیشی: دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و لاوازی چوو به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ست ده‌كرێت كه كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان به گشتی بووژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه و ده‌ستكراوه به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی زۆر له شار و شارۆچكه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.