Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:22

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌که‌ی بڕێکی زۆر له‌م جۆره‌ برنجانه‌ له‌ناوده‌برێت

پسپۆڕێكی خۆراك هاوڵاتیان له‌ برنجی خراپبوو ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌به‌ن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هاوڵاتیان له‌ برنجی خراپبوو ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینی ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌ و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.


بڕی برنجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ (750) كیلۆگرام زیاتره‌ و له‌ جۆره‌كانی (السلگان، مه‌رجان، دۆلفین، فاخر و تایله‌ند)‌یه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی كه‌ خراپ ده‌بن یاخود ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری‌ زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی‌ خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه‌ خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكیه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وشیاوی خواردن نامێنن و پێویسته‌ له‌ناو ببرێن.


وتیشی؛ به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌‌ به‌سه‌ر بچێت، له‌خوارده‌مه‌نیه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مێروو كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ خراپبووه‌‌ ده‌خوات.


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌‌ ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن ده‌یخۆن، دڵنیابنه‌وه‌ له‌به‌رواری دروستكردن وبه‌سه‌رچوونی‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما له‌‌ كۆگاكان خۆراكه‌وشكه‌كان مێروو تێی نه‌داون پاشان‌ بیكڕن و به‌كاریبێنن.‌

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.