دوای ئه‌وه‌ی دوو دامەزراوەی نەوت لە سعوودیه رووبه‌ڕووی په‌لامار بووه‌وه له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ 66 دۆلار و 57 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
نرخی یەک به‌رمیل خاوی برێنت كه رۆژی هه‌ینی تا 60 دۆلار و 98 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و لە میانی داخستنی بازاڕدا بۆ 60 دۆلار و 33 سه‌نت دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ نرخی یەک به‌رمیل خاوی برێنت بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10،34 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 66 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوكات نرخی یەک به‌رمێل خاوی تێكساس به 59 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
به هۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی رۆژی شه‌ممه بۆسه‌ر دوو دامەزراوەی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هه‌نارده‌كانی نه‌وتی جیهان (ئارامكۆ) ئه‌نجامدرا، نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی. به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی خاوی برێنت تا 71 دۆلار و 62 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و له 22ی ئایاره‌وه تا ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.
رۆژی شه‌ممه وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان رایگه‌یاند کە له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو دامەزراوەی نه‌وت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ.
شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، به شێوه‌یه‌كی كاتی پرۆسەکان له‌و وێستگانه‌ی رووبه‌ڕووی په‌لامار بوونه‌ته‌وه راگیراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Wall Street Journalی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی سعوودیە رایانگه‌یاندووه، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێك له پرۆسەکان دهستهبهربكهنهوه، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت تا ده‌گه‌نه‌وه بڕی رۆژانه‌ی پێشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.