Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:50

هه‌موو پاڵاوگه‌ نایاساییه‌کانی کوردستان داخراون

ئه‌وانه‌شی ئێستا ڕێگەیان پێ دراوە کاربکەن مەرجی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە
هه‌موو پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كانی كوردستان داخراون
کوردستان TV
100%

ھەموو پاڵاوگەی نه‌وتییانه‌ی كه‌ له‌ ھەرێمی کوردستان مەرجی یاساییان تێدا نەبووە و داخراون له‌ ئێستادا تەنیا 30 پاڵاوگە ماون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو پاڵاوگە نایاسایییەکانی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان داخراون و تەنیا ئەو پاڵاوگانەی بەپێی مەرجەکانی حکوومەت کار دەکەن، ماون، ئەوانیش ئەگەر مەرجەکانی لایەنە پەیوەندارەکان جێبەجێ نەکەن، دادەخرێن و ڕێگە نادرێت بە ھیچ شێوەیەک پاڵاوگەی نایاسایی و بێمەرج بکرێتەوە." 

پێشتر لە ھەرێمی کوردستان 200 پاڵاوگە ھەبوون، بەڵام زۆربەیان مەرجی پاڵاوگەیان تێدا نەبووە و داخراون، ئه‌وانه‌شی ئێستا ڕێگەیان پێ دراوە کار بکەن، مەرجی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە. 

بە وتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان، پاڵاوگە نایاسایییەکان سەرچاوەی چەندین نەخۆشیی کۆشندەن و ھۆکارێکی سەرەکین بۆ پیسبوونی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەش، ڕێگەی کارکردنیان پێ نادرێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.