Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:24

نرخی بەرمیلێک لەنه‌وتى خاوی برێنت به‌ 62،20 دۆلاره

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%


نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62،20 دۆلارە.

رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل لە خاوی برێنت تا 61،88 دۆلار بەرزبوویەوە و دواتر بە 61،54 دۆلار رۆژەکەی تەواو کرد. لە ئەمڕۆدا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە کاتژمێر 09:25 دا لەسەدا 1،07 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 62،20 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا. لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک خاوی تێکساس بە 57،20 دۆلار کڕیاری دەست دەکەوت.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمبوونەوەی کارکردن لە بیرە نەوتەکان لە ئەمریکا کاریگەری خۆی دروستکردووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لەکاتێکدا لە میانی 10 هەفتەدا، نۆ جار کارکردن لەو بیرە نەوتانە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.