Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:32

تاوه‌کو ئێستا زه‌وی قه‌ره‌بووی گوندی کۆری دابه‌ش نه‌کراوه‌

بەشێکی زەوییەکان لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵە دەبێت بیانخاتە سەر شارەوانی
گوندی كۆری
کوردستان TV
100%

لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی بڕیاری گەڕاندنەوەی پارەی بەشێک لە سوودمەندانی گوندی کۆری لەگەڵ پێدانی پارچە زەوییەک دەرکرا. 

پڕۆژەی گوندی کۆری بە پێشەکی حه‌وت هەزار دۆلار و مانگانە نزیکەی 200 دۆلار بڕیاری بۆ دەرکرا کە شه‌ش هەزار و 512 کەس یەکەی نیشتەجێبوونیان بەناوی خانووەکانی گوندی کۆری بۆ دروستبکرێت، بەڵام تەنیا زیاتر لە هەزار یەکە دروستکران. 

بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ئەو کەسانەی خانوویان بۆ دروستنەکرا، بڕی حه‌وت هەزار دۆلارەکەیان پێبدرێتەوە و پارچە زەوییەکی 200 مەترییان پێدەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا پارەکانیان وەرگرتووەتەوە. 

کرمانج دەشتەکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند: بڕیاربوو لە داهاتوویەکی نزیک زەوی قەرەبووی گوندی کۆری دابەشبکرێت و تاپۆش بکرێت و خزمەتگوزاری بۆ بچێت، بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمە بوو کردمان، كە تیروپشکی پێدانی ژمارەی زەوییەکانە، ئەوەی ماوە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵە كە بەشێکی زەوییەکان لەسەر موڵكی ئەوانە و دەبێت بیانخاتە سەر شارەوانی. 

ئاماژەی بەوەشدا هەر کاتێک ئەو کارانە تەواو بوو، ئێمەش دەستدەکەین بە دابەشکردنی زەوییەکان و تاپۆکردنیان دواتر خزمەتگوزارییان بۆ دەچێت. 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.