Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:25

به‌هۆی گرانبوونی نرخه‌که‌ی هاووڵاتیان زێڕه‌کانیان ده‌فرۆشنه‌وه‌

فرۆشیارانی زێڕ: ئێستا ڕۆژانه‌ هێنده‌ی زێڕ ده‌كڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ زێڕ نافرۆشین
زێڕ
کوردستان TV
100%

نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش تادێت به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌جۆرێك به‌ به‌راورد به‌ مانگی ڕابردوو مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 21 هه‌زار دینار ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ وایكردووه‌ خانمان ڕوو له‌ بازاڕ بكه‌ن بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی زێڕه‌كانیان و چاوه‌ڕێكردن تا دابه‌زینه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ و دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی زێڕی تازه‌. 

فرۆشیارانی زێڕ بۆ كوردستان تیڤی ده‌ڵێن ئێستا ڕۆژانه‌ هێنده‌ی زێڕ ده‌كڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ زێڕ نافرۆشین، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆر زێڕه‌كانیان ده‌فرۆشنه‌وه‌. 

ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به‌ 261 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت و به‌ 253 دینار له‌ هاووڵاتیان ده‌كڕنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مانگی ڕابردوو نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به‌ 240 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرا و به‌ نرخی 230 هه‌زار دینار له‌ هاووڵاتیان ده‌كڕایه‌وه‌.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.