Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 10:05

له‌م وه‌رزه‌دا هه‌نجیر زۆر بخۆ له‌ به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌

ڤیتامینه‌كانی A , B , C تێدایه‌ و زۆربه‌ی خۆراكه‌ مادده‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی هه‌رس و قۆڵۆن و مایه‌سیریان هه‌یه‌ ، با له‌م وه‌رزه‌ هه‌نجیر بكه‌نه‌ ژه‌مه‌ خۆراكی سه‌ره‌كیان چونكه‌.

هه‌نجیر ڤیتامینه‌كانی A , B , C تێدایه‌ و زۆربه‌ی خۆراكه‌ مادده‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت .

سووده‌كانی هه‌نجیر ـ

1 به‌ هێزبوونی ئێسك : هه‌نجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالسیۆم و مه‌گنیسیوم كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاڵپشتی و به‌هێزكردنی ئێسك .

 

2 هه‌رسكردن : بڕێكی ته‌واو له‌ ڕیشاڵی تێدایه‌ ، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌ به‌ ته‌واوی كاری خۆی بكات .

 

3 دابه‌زاندنی كێش : به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ ڕیشالی تێدایه‌ برسیه‌تی و ئاره‌زووی خۆراك كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

 

4 دژه‌ شێرپه‌نجه‌ : ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانی مه‌مك و قۆلۆن و پڕۆستات مادده‌ زیانبه‌خشه‌كانی ناو ڕیخۆڵه‌ فڕێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ .

 

5 فشاری خوێن : به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له‌ پۆتاسیۆم ، كێشه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

 

 6 به‌رگری : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ به‌كتریا و ڤیتامین و كانزا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات .

 

7 كۆنتڕۆلكردنی ئینسۆلین : به‌ هۆی بوونی بڕێكی زۆر له‌ پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیوم ، یارمه‌تی جێگیربوونی ده‌ردانی ئینسۆلین ده‌كات .

 

8 ته‌ندروستی پێست : هه‌وكردن وسوور بوونه‌وه‌ی پێست و زیپكه‌ كه‌م ده‌كات .

 

9 توانای سێكسی به‌هێز ده‌كات .

 

10 دڵ به‌هێز ده‌كات : بۆ هێور كردنه‌وه‌ی مێشك و نیگه‌رانی به‌ كاردێت .

 

11 قه‌بزی درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كات .

 

12 جێگره‌وه‌یه‌كی باشی كاریگه‌ری ماست و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی شیره‌ .

 

13 دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ .

 

14 سووڕی خوێن ڕێكده‌خات خوێن به‌ربوون ڕاده‌گرێت .

 

15 هه‌نجیر یارمه‌تی هه‌رس كردن ده‌دات .

 

16 هێز و توانایه‌كی باش ده‌دات به‌له‌ش .

 

17 گرفتی كه‌م خه‌وی خه‌و لێنه‌كه‌وتن چاره‌سه‌ر ده‌كات .

 

18گرفتی سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت ناهێڵێت .

 

19شیری هه‌نجیری پێنه‌گه‌ییو به‌كاردێت بۆ لابردنی بالووكه‌ ئه‌ویش به‌ دانانی له‌ سه‌ر بالووكه‌كه‌ .

 

25 بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتی سك و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌ڵامه‌ت به‌ كاردێت .

 

21 گورچیله‌كان چالاك ده‌كات و به‌رد و لم له‌ نێو گورچیله‌ لا ده‌بات .

 

22 به‌ میز هێنه‌رێكی باش داده‌نرێت .

 

23چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و كۆكه‌ و گرژبوونی بۆریچكه‌كانی هه‌وا ده‌كات .

 

24 چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌كات .

 

25نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌ و بۆ گه‌دده‌ و ئافره‌تی دووگیان به‌سووده‌ .

 

26 ئه‌گه‌ر له‌ پێش خواردن بخورێت هه‌رس ئاسان ده‌كات .

 

27 خواردنی هه‌نجیر بۆنی ناخۆشی ناووده‌م ناهێڵێت .

 

28 خواردنی توێكڵی هه‌نجیری تازه‌ تا ناهێڵێت .

 

29 جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشییه‌كان . ده‌یپارێزێت

 

30 ترشه‌ڵۆكی ناوو له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

 

31 له‌ توشبوون به‌ كه‌م خوێنی ده‌تپارێزێت .

 

32مێشك به‌هێز ده‌كات و ده‌ماره‌ خانه‌كان چالاك ده‌كات .

 

قژ به‌ھێز ده‌كات و ڕێگری له‌ ھه‌ڵوه‌رینی قژ و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی زوو پیربوون ده‌كات

وه‌رگێڕانی م/ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان تیڤی / كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.