Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:22

وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی تورکیا گه‌یشته‌ به‌غدا

له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری كاره‌با كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

فاتیح دۆنمه‌ز، وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا به‌مه‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێك گه‌یشته‌ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق.

دۆنمه‌ز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق فیاز حه‌سه‌ن و باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غداد فاتیح یڵدزه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

 چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆنمه‌ز له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وت سامیر الغه‌دبان و وه‌زیری كاره‌با لوئه‌ی الخه‌تیب كۆبێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.