Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:34

ترەمپ: گفتوگۆ له‌گه‌ل وەزیری دەرەوەی ئێران هێشتا زووه‌

ماكرۆن: ئێران ده‌یه‌وێت گفتوگۆ بكات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا ڕایگەیاند" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی (G7) ئیمانۆئێل ماکرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێی ڕاگەیاندووە، کە محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی گفتوگۆكرنه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكادا.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە کە ئه‌ویش بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسای ڕاگەیاندووە هێشتا بۆ دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران زووە و کاته‌كه‌ى نه‌هاتووه‌.

ئەم هەڵوێستەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین لێدوانیدا لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی" ئەگەر بزانم دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێت و یارمەتیی ئاوەدانی ئێران دەکات، درێغی ناکەم".

ئەم قسانەی حەسەن ڕۆحانی دوای ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران و دیداری لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دێت کە تێیدا ماکرۆن پێشنیاری ئێران کردووە کە ئامادەی هەماهەنگی و هاوکاریی بێت بۆ نەمانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هه‌ردوو وولات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.