دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشی دابوو بۆ وەشاندنی گورزێکی سەربازیی گەورە لە ئێران، بە جۆرێک کە هێز و توانای سەربازیی ئەمریکا لە ئاستێکدایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە نموونەی نەبووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئامادەکارییەکان، لەلایەن ئێران و چەند وڵاتێکی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە داوایان لێکراوە هێرشەکان رابگرن، چونکە لەسەر چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ کۆک بوون. بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنەکە بریتی دەبێت لە کردنەوەی دەستبەجێ، تەواوەتی و هەمیشەیی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی جیهان و مانەوەی ئێران وەک وڵاتێکی گەشەسەندوو، بڕیاری داوە هێرشەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە بەستراوەتەوە بە خێرا واژۆکردنی رێککەوتنە بنەڕەتییەکە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دەوڵەتی ئیسرائیل پاڵپشتی ئەم هەنگاوە دەکات و داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات کارەکان کۆتایی پێ بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.