Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:36

قاسم سولیمانى به‌ سێ زمان به‌ ئیسرائیلی: ئه‌و کرداره‌ شێتۆکه‌ى ئه‌نجامتان دا دوایین هه‌نگاوتانه‌

هۆشدارى ده‌داته‌ ئیسرائیل
قاسم سولیمانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، قاسم سولیمانى سه‌رۆكى سوپاى قودسى ئێرانى له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى ئیسرائیل له‌ سوریا، له‌ تویتیكدا به‌سێ زمان رایگه‌یاند: "ئه‌و كرداره‌ شێتۆكانه‌ دوایین هه‌نگاوى زایۆنیسته‌". 

قاسم سولیمانى ئه‌و لێدوانه‌ى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كومه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ئاب 2 درۆنى ئیسرائیلى، له‌ نزیك به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان تێكشكێندران، به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كان یه‌كێكیان زیانى به‌ بنكه‌ى میدیاى حزبوللـه‌ى گه‌یاندبوو له‌ ناوچه‌ى زاحیه‌ ئه‌لجنوبیه‌.

هاوكات حكومه‌تى ئیسرائیل هیچ لێدوانێكى له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ نه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگه‌یاندبوو كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى ئیسرائیل دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ئاب، له‌ سوریا پلانى هیرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتى جووه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێران كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دان پوچه‌ڵكرایه‌وه‌. 

حكومه‌تى دیمه‌شق و سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى ئیسرائیلیان سه‌ركۆنه‌ كرد و سه‌عد حه‌ریرى له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتى ئه‌و كاره‌ى ته‌ل ئه‌بیب هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌قامگیرى و هه‌وڵدانێكه‌ بۆ زیادبوونى گرژى له‌ ناوچه‌كه‌دا.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.