جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاند كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شه‌فافیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت و چالاكیی نهێنی بوونه‌ته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران؛ ئیسحاق جیهانگیری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خانه‌ی كرێكارانی تاران كۆبووه‌ته‌وه و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كان شه‌فاف بن و له‌ژێر چاودێریی راگه‌یاندنه‌كاندابن، هیچ كه‌س بوێریی ئه‌وه‌ی نابێت كه گه‌نده‌ڵی بكات و گوتی: "رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی شه‌فافیه‌ت و چاودێریی گشتی و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه. چونكه چالاكیی نهێنی ده‌بێته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌ربڵاوبوونی گه‌نده‌ڵی، پێكهاته‌ی ئابووری و سیاسی مه‌ترسیدار ده‌كات و گوتی:پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئێران به شێوه‌یه‌كی چڕ و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت. كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كردنه ئامانجی چینێك و ئه‌نجامدانی جیاكارییه به‌رامبه‌ر چینێكی دیكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.