Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:14

ڤیدیۆ.. بزانه‌ شێرێکی ده‌ریا چۆن کچێک بۆخواردن راده‌کێشێته‌ نێو ئاو

چاوه‌رێی ده‌رفه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن چالاكوانانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، چركه‌ساتی راكێشانی كچه‌ گه‌شتیارێك ده‌رده‌خات كه‌ چۆن له‌لایه‌ن شێرێكی ده‌ریاوه‌ په‌لاماری ده‌درێت و راده‌كێشرێته‌ نێو ئاو.

شایه‌تحاڵانی نزیك رووداوه‌كه‌ ده‌ڵێن: كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ "شێری ده‌ریا" كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و مرۆڤ ناخوات و وایزانیوه‌ خواردنه‌ له‌وێ داندراوه‌.

ده‌شڵێن: ئاژه‌ڵه‌كه‌ چاوه‌رێی ده‌رفه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری كچه‌كه‌ بدات و رایبكێشێته‌ نێو ئاو.

له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا باوكی كچه‌كه‌ كه‌ لێیه‌وه‌ نزیك بووه‌، ده‌موده‌ست خۆیی فڕێده‌داته‌ نێو ئاوه‌كه‌و كچه‌كه‌ی رزگار ده‌كات،كچه‌كه‌ش تووشی پێكانی مه‌ترسیدار نه‌بووه‌، به‌ڵام زۆر ترساوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

گه‌شت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.