هونه‌رمه‌ند (عارف چۆپان) به‌بۆنه‌ی 16ی ئابی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاو كرده‌وه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان، به‌ناوی (به‌یتا بلند)ـه و تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاعیری كورد (ئه‌مین بۆتانی) داندراوه.
هه‌روه‌ها كاری ده‌نگ و ته‌كنیك و ئارانج له H Studio له‌لایه‌ن (حه‌سه‌ن شه‌نگۆ) و كاری مۆنتاژی كلیپی گۆرانییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (عیسا بۆتانی) ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.