Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:59

به‌ڤیدیۆ ... شیکاری چۆنیەتی پرۆسەی قووتدانی خۆراک و ئاو

ئەم گرتەیە بە تیشكی X وێنەی گیراوە
کوردستان TV
100%

ئەم گرتەیە بە تیشكی X وێنەی گیراوە لەكاتی پرۆسەی قووتدانی خۆراك و ئاو و دەردەكەوێت چۆن زمانە بچكۆلە رێڕەوی هەناسەدان دادەخات بۆئەوەی خۆراك و ئاو بچێتە ڕێڕەوی خواردن و لەو كاتەدا خۆراك نەپەڕێتە بۆری هەناسەدان و حاڵەتی خنكان دروست نەبێت.

پرۆسەی قووتدان كاتێك دەست پێدەكات كە مرۆڤ پارچەیەك خواردن دەخوات یاخود شلەمەنی دەخواتەوە و لەرێگەی پاڵنانەوە ئەو خۆراك و شلەمەنیەوە لەناو دەمەوە بەرەو قورگ دەچێت و پاشان دەچێتە ناو ڕێڕەوی خواردن و لەو كاتەدا گرنگی زمانە بچكۆلە دەردەكەوێت كە بەتەواوەتی بۆری هەناسەدان دادەخات بۆئەوەی خۆراك و شلەمەنی نەچێتە ئەو بۆریە و مرۆڤ تووشی خنكان نەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.