Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:41

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت 60 دۆلار و 87 سه‌نته‌

گرژییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین كاریگه‌رن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو
کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وتی برێنت كه‌ دوێنێ تا 61 دۆلار و 49 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌ 61 دۆلار و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

ئه‌مڕۆش له‌كاتژمێر 9:43 خوله‌كه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.72 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 60 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس 56 دۆلار و 45 سه‌نته‌.

زیادكردنی باجی گومرگی سه‌ر كاڵا چینییه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 و گرژییه‌ ئابوورییه‌كان نێوان ئه‌مریكا و چین كاریگه‌رن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.