Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 17:00

ماردین.. بەداملی وه‌ک بەتامترین شیرینی شاره‌که‌ خواستی زۆری له‌سه‌ره‌

لە ئێستادا رۆژانە دوو ھێندەی رێژەی ئاسایی بەرھەم دەھێنرێت
بەداملی
کوردستان TV
100%

بەداملی کە لە کۆکردنەوەی بەروبوومی بادەم لە گوندەوارەکانی شاری ماردین دروست دەکرێت، بەھۆی جەژنی قوربانەوە خواست و داواکاری زۆری لەسەرە.

بەداملی لە تێکەڵکردنی شەکر لەگەڵ بادەمی پێگەیشتوو دروست دەکرێت، بۆ وەڵامدانەوەی خواستەکانی کڕیاریش بە بۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە، لە ئێستادا رۆژانە دوو ھێندەی رێژەی ئاسایی بەرھەم دەھێنرێت.

خەڵکی ماردین بە تایبەت، بەداملی بەمەبەستی بەخشینی دیاری دەکڕن و ھەندێک جاریش پێشکەشی ئەو میوانانەی دەکەن کە سەردانیان دەکەن. 

محەمەد یەرتوم کە تاکو ئێستا بە شێوەی کلاسیکی بەداملی  بەرھەم دەھێنێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو تاکو ئێستا سەرقاڵی درێژەدانە بە پیشەی باپیری. 

یەرتوم ده‌شڵێت بەداملی رۆڵی گرنگی ھەبووە لە ناساندنی شاری ماردین و زیادبوونی جموجۆڵی گەشتیاری لە ناوچەکەدا و ئەو شیرینیەش خواست و داواکاریی زۆری گەشتیارانی لەسەرە.  

یەرتوم  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات رەنگی شینی بەداملی دەگەڕێتەوە بۆ رەگی داری لاھور، "لەگەڵ مانەوەی زیاتر، رەنگەکەی سپی دەبێت، بەڵام ئەگەر رەنگەکە بۆیاخ بێت ئەوا ھەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە".  

ناوبراو ده‌ڵێت ئەو بەرھەمە بە تایبەتی لە رۆژانی تایبەت و جەژنان داواکاری زۆری لەسەرە لەگەڵ ھاتنی جەژن، ژمارەی کارمەندەکانمان زیاد كردووه‌. 

بەداملی بەھۆی ئەوەی تایبەتە بە شارەکەمان بۆیە سەرنجی خەڵکی راکێشاوە، ئەو شیرینییە بۆ زیاتر لە 15 وڵات ھەناردە دەکەین له‌ نێویاندا فەڕەنسا و ئەڵمانیا. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.