گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی سوری (مه‌یاده حه‌ناوی) له‌سه‌ر شانۆی سفاقسی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی تونس به هۆی تێك چوونی بارتهندروستی له‌سه‌ر شانۆ له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر كه‌وته خواره‌وه.
روداوه‌كه له‌و كاته بوو كاتی گۆرانی (انا بعشقك) ی ده‌چڕی له‌سه‌ر شانۆی هاوینی له شاری سفاقس له رۆژی پێنج شه‌مه‌ی رابردوو ده‌كه‌وێته خوراه ، مایسترۆی تیپی موزیك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوكارانی به‌هانای میاده حه‌ناوی چوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێیان.
به هۆی داواكاری جه‌ماوه‌ری ئاماده بوو مه‌یاده حه‌ناوی له ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
دوایی له كۆنگریه‌كی رۆژنهماوهنی مه‌یاده حه‌ناوی رایگه‌یاند : ئه‌و بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌و حاڵته رووبدات ، هه‌روه‌ها راگه‌یاند: له‌وانه بۆهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بوو بێت.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.