Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:05

نەخۆشی شەقیقە و چۆنێتی خۆپاراستن

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە بزانه‌
کوردستان TV
100%


شەقیقە:یەکێکە لەو نەخۆشییە باوانەی کە خەڵک گیرۆدەی بوون کە بریتییە لە سەرئێشەی درێژ خایەن کە ناو بەناو سەر هەڵ ئەیا بەزۆری یەک لای سەر ئە گرێتەوە و ئەبێتە هۆی ئازارێکی توندیان ڕەنگە دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوەی لە گەڵدابێت.

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە:

وە ک ئەزانین هەندێ هۆکار کەوا ئەکات زیاترو زۆرتر ئازاری سەرئێشەو شەقیقە تیایدا سەر هەڵبدات بۆ نمونە ڕوناکی زۆر بە هێز، یەکێکە لەو هۆکارانەی ئەبێتە هۆی دروست بونی سەرئێشەو یارمەتی سەر هەڵدانەوەی ئەدات، بۆیە ئەو کەسانەی شە قیقەیان هەیە و ئازارەکەیان بۆ یەت پێویستە ئاگاداربن کە لەماوەی پێش سەرئێشەکەدا چی کردووە کە هۆکاربووە بۆسەرهەڵدانەوەی وەک جۆری خواردن و ئەو چالاکی و کارانەی لەو ڕۆژەیا ئەنجامی یاوە تا وابکات لەوە بەدوا دوبارەی نەکاتەوە.

پزیشکان پێیان وایە ئارەقکردنەوە لەکاتی وەرزشدا ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی هۆرمۆنی سترێس (فشار )کە ئەم هۆرمۆنە ئەبێتە هۆی سەرئێشە هەر بۆیە ئەوانەی کە شە قیقەیان هەیە پێویستە لایەنی کەم هەفتەی جار وەرزش بکەن چونکە ئەمە وایان لێدەکات کەمتر سەر ئێشەیان توش ببێت.

پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان ئەو هۆرمۆنانەی کە سوڕی خوێنی مانگانەی ژنان ڕێک ئەخەن لەگەڵ سەرئێشەدا بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی کە شەقیقەیان هەیە یەکەم جار لەگەڵ دەسپێکی یەکەم سوڕی مانگانەیان دەست پێئەکەن، هەندێکی کەیان لەگەڵ سکپڕیدا سەر هەڵئەدا، دەریش کەوتووە بەشێکی ئەو ژنانەی شەقیقەیان لەگەڵە لەگەڵ وەستانی هەمیشەیی سوڕی مانگانەدا سەر ئێشەکەیان کەم ئەکاو نامێنێ، جگە لەمانە ئەو هۆرمۆنانەی بۆ ڕێگری لە سکپڕی و مناڵبون بەکاردێت کاریگەرییان هەیە لەسەر دروستکردنی سەرئێشە.

ئەو دەرمانانەی بۆ ئەم جۆرە سەرئێشەیە بەکاردێت ئەگەر لە هەفتەیەکدا یان بۆ سێ ڕۆژ بە بەر دەوامی بەکاربهێنی وائەکا کە وردە وردە کاریگەری دەرمانەکە لەسەر کەمکردنەوە سەرئێشەکە کەمبێتەوە بەم هۆیەوە کاتێک دەرمانەکە بەکار دەهێنی بۆ ماوەیەکی کەمتر هەست بە ئارامی ئەکەی و دواتر سەرئێشەکە دروست ئەبێتەوە بۆیە پێویستە زیادەڕۆی نەکرێت لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە.

پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی شەقیقەیان هەیە ئەتوانن سود لەبەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی ببینن چونکە ئەو دەرمانانە ڕێگری لە گۆڕانکارییە کیمیاییەکانی ناو مێشک دەکات و توشبون بە سەرئێشە کەم ئە کەنەوە.

واباشترە کە ئەوانی شەقیقە یان سەرئێشەی بەردەوامیان هەیە خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنی گۆشتی سوور و هۆت دۆگ کەماددەی نیتریتیان تێدایە هەروەها ئەو خۆراکانەی کە ڕەنگ و تامی دەستکردیان تێدایە ئەبێتە هۆی زیادکردنی سەرئێشە.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.