گه‌لێك جار كۆمه‌ڵه و گرووپ و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به لایه‌ن و كاری هونه‌رییه‌وه ڕێز له هونه‌رمه‌ندان ده‌گرن و خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه داهێنانێكیان پێشكه‌شكردوه كه جێگای خۆی گرتووه، بۆیه ئه‌مجاره‌شیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كار و به‌خششه هونه‌ریانه‌ی كه له ڕابردوو پێشكه‌شی كردوون،ستافی كۆنگره‌ی ناودارانی كورد، سه‌ردانی ماڵی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات (عه‌زیز شاروخ) یان كرد و وه‌ك ڕێز و شكۆیه‌ك له نزیكه‌وه خه‌ڵاتی (شارۆمه‌ندی)یان پێ به‌خشی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ند شاروخ ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و سوپاس و ستایشی ئه‌و هه‌وڵه جوامێرانه‌ی كردن كه له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌یگرن و هه‌میشه ئه‌و لایه‌نه‌یان به گرنگیه‌وه له‌به‌رچاو گرتوه، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاویه‌تیه‌وه به‌هۆی ده‌نگه ناسك و خۆشه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردوه و سه‌ره‌تا گۆرانیه‌كانی هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌نده دیار و ڕه‌سه‌نه‌كانی وه‌ك سه‌ید ئه‌سغه‌ری كوردستانی و كاوێس ئاغا و حه‌مه ساڵح دیلان و تاهیر تۆفیق و حه‌سه‌ن جزراوی و محه‌مه‌د ماملێ‌ی گوتووته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌سه‌ر ڕێنمایی دكتۆره‌كان خۆی له كاری هونه‌ری به دوور گرت، پاشان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بڕیاری دا جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه مه‌یدانی هونه‌ر و سه‌رله‌نوێ قۆڵ و باسكی خۆی لێ هه‌ڵماڵێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی چاوه‌كانی لێك ده‌نێ خزمه‌ت بكات و خۆشه‌ویست و ئاشقانی به‌خته‌وه‌ر بكات، عه‌زیز شارۆخ یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده دیار و ده‌نگخۆشانه‌ی كه له هه‌موو لایه‌وه حیسابێكی وردی بۆ ده‌كرێ و گوێ له گۆرانیه‌كانی ده‌گیرێ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1938 له گه‌ڕه‌كی قه‌برانی شه‌قامی وه‌فایی شاری مهابادی له دایك بوه جگه له گۆرانی گوتن ده‌ستی نووسینی شیعری هه‌یه و له بواری فۆلكلۆریش ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌یه و له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا چه‌ندین لاوك و حه‌یرانی وه‌ك هیوای ژیان و گه‌نج خه‌لیلی به‌رچاو ده‌كه‌ون و به‌یتی پیره ههڵۆشی له‌گه‌ڵ شمشاڵژه‌نی به‌ناوبانگ قاله‌مه‌ڕه داناوه، هه‌وره‌ها خاوه‌ن كتێبێكه به‌ناوی (ژیان و گۆرانی) و ساڵی 2000 ئه‌ده‌بیاتی زاراوه‌ی كوردی كۆكردۆته‌وه و له ده‌زگای ئاراس چاپكراوه، پێویسته بگوترێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌به‌ر لێهاتوویی و به‌خششه زۆره‌كانی له بواری هونه‌ری گۆرانی و موزیكدا جگه له‌و خه‌ڵاته ساڵی 2012 خه‌ڵاتی ماملێشی پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.