Erbil 31°C شەممە 10 تشرینی یەکەم 18:08

فڕۆکەکانی سعوودیە وێستگەیەکی کۆمپانیای نەوت و چەند ناوچەیەکیان لە یەمەن بۆردومان کرد

100%

ئاژانسی هەواڵی "سەبا" لە سەنعا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە وێستگەیەکی کۆمپانیای نەوتی یەمەنیان لە پارێزگای حودەیدە و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە پارێزگای حەججە بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی دەنگوباسی یەمەنی "سەبا" لە سەنعا بڵاوی کردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر وێستگەیەکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە پارێزگای حودەیدە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە شەش هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر شارەدێی "عەبس" لە پارێزگای حەججە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن، هاوکات لە هێرشێکی دیکەدا وێستگەیەکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی یەمەنیان لە شارەدێی "باجل" لە پارێزگای حودەیدەی سەر کەناراوەکانی دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە ئاسمانییانەدا، سێ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.