Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:17

هۆز و عەشیرەتەکانی داقوق: ئەگەر وابڕوات ناوچەکە چۆڵدەکەین

دوابەدوای زنجیرەیەك هێرش و پەلاماری چەكداریی
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك هۆز و عەشیرەتەكانی قەزای داقوق، پەیامێك ئاراستەی سەرۆك كۆمار و حكومەتی ناوەندی دەكەن بۆ پاراستنی ژیانیان، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی چۆڵكردنی ناوچەكە دەكەن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كه‌ركووك ناو هاتووه‌ ئەو پەیامە دوای سەردانی شاندێكی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران هات بۆ قەزای داقوق، ئەوەش دوابەدوای زنجیرەیەك هێرش و پەلاماری چەكداریی و ئاڵۆزی لەناوچەكە كە بەهۆیەوە لە ماوەی هەفتەیەكدا 13 كەس كوژران لە نێویاندا ژن و منداڵ.

جەمال شكور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق و ئەندامی شاند بۆ داقوق، بە (كەركوك ناو)ی راگه‌یاندووه‌  بۆ پشتگیری خەڵكی ناوچەكە و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان هاتوین، یاداشتێكیشمان داوەتەوە پەرلەمانی عیراق بۆ ئەوەی هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە بكرێت بۆ پاراستنی خەڵكەكەی.

شانده‌كه‌ داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ له‌ روداوه‌كانی داقوق و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست،  شكور ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی له‌ رابردووشدا چه‌ند جارێک حکومه‌تی ئیتیحادیمان له‌خراپی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌که‌ ئاگادارکردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونیان وه‌ک پێویست نه‌بووه.

روداوه‌كانی داقوق، زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ به‌پێی ئاماری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌ نێویاندا هێرشی چه‌كداریی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو، دوایین روداویش بۆردومانی گوندی تۆپزاوه‌ی كاكه‌یی نشین بوو.

زیاد کاکەیی، کەسایەتی قه‌زای داقوق و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ به‌غدا، ده‌ڵێت ته‌نیا گوندی تۆپزاوه‌ هه‌بوو به‌ ئارمی مابێت و جێی دڵخۆشی بێت، دوای تۆپبارانكردنی ئه‌و گونده‌ش كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار چاره‌سه‌رێكمان بۆ نه‌دۆزنه‌وه‌ و هێزی زیاتر رەوانە نه‌كرێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ به‌هاوبه‌شی سنوره‌كه‌مان نه‌پارێزن ئه‌وا کاکەیی لەسنوری داقوق نامێنێت.

كاكه‌ییەکان كه‌ زۆرینه‌یان له‌ گونده‌كانی داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك نیشته‌جێن)، له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا روبه‌ڕوی هێرشی چه‌كداری، كوشتن و ڕفاندن بوونه‌وه.

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.