دوێنی شه‌ممه له هۆتێل فه‌ره‌ح-ی شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نوسه‌رو بیرمه‌ندی كورد، د.جه‌مال نه‌به‌ز لادرا.
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به ئاماده‌بونی پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز، له حه‌وشه‌ی هۆتێل فه‌ره‌ح-ی شاری سلێمانی له‌ڕێوڕه‌سمێكدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئه‌و بیرمه‌ند و نوسه‌ره‌ی كورد لادرا.
په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز، چێنه‌ر نزار-ه‌وه دروستكراوه‌و به‌رزییه‌كه‌ی 120 سانتیمه‌تره‌و به هاڕاوه‌ی به‌رد داڕێژراوه.
د. جه‌مال نه‌به‌ز كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌كادیمی كورده، له كانونی یه‌كه‌می ساڵی (1933) له‌شاری سلێمانی دایك بوه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له سلێمانی ته‌واو كردوه و له ساڵی (1950) له زانكۆی به‌غدا، فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه.
ساڵی (1962) چوه‌ته ئه‌وروپا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و پاشان له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی خوێندوه.
له ساڵانی (1967-1970) له زانكۆی هامبۆرگ خوێندویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كورد داده‌مه‌زرێنن.
له ساڵانی (1970-1979) له زانكۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌نوسی و یاسای خوێندوه.
د. جه‌مال نه‌به‌ز خاوه‌نی خه‌رمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له به‌رهه‌می مێژویی و ئه‌ده‌بی و زانستی و رۆژنامه‌گه‌ری و زمان و خزمه‌تی گه‌وره‌ی به كتێبخانه‌ی كوردی كردوه و له (8/12/2018) له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه/ ئاوێنه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.