Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 08:31

بەبری زیاتر لە 900 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی گەورەی کارەبا لە رانیە تەواو دەکرێت

دوای وەستاندنی بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەهۆی قەیرانی دارایی
کوردستان TV
100%


دوای وەستاندنی بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەهۆی قەیرانی دارایی پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامێكی سەرەكی لەرانیە دەستی پێكردەوەو لەئیستادا لەقۆناغی كۆتاییدایە.

عەلی محەمەد بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رانیە رایگەیاند: دوای وەستاندنی بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەهۆی قەیرانی دارایی پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی رێگای رانیە -قەڵادزێ دەستی پێكردووەتەوەو لەئێستادا لەقۆناغی كۆتاییدایە.

راشیگەیاند: پرۆژەكە لەسەربودجەی گەشەپیدانی هەرێمەکانی ساڵی ۲۰۱۳کە لەمانگی ئایاری ۲۰۱٤ دەست بەکاربووە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستا، بەڵام لە(٥/۹/۲۰۱۸) دەست بەکاربۆتەوەو لەئێستادا پڕۆژەکە لەقۆناغەکانی کۆتایی دایە و بودجەی پڕۆژەکە ۹۱۸۰۰۰۰۰۰ نۆ سەدو هەژدە ملیۆن دینارە .

روونیشیكردەوە پڕۆژەكە هەڵگرتنەوەی ستوونەکانی دەروازی شاری ڕانیەو دانانەوەی ستوونی تازە لەشوێنیان و دانانی ستوونە کۆنەکان لەسەر ڕێگای گشتی ڕانیە وقەڵادزێ دادەنرێن کە لە بوسکێنەوە دەست پێدەکات تاکو دەربەند.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای چراغ-ەوە جێبەجێ دەکرێت ولەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەئێستادا لەقۆناغەکانی کۆتایی دایەو شەقامەكە رووناك دەكاتەوە.

پێكهاتەی پڕۆژەکە بریتیە لە: ۱٤٦ ستوونی ئینارەی تازە، ۱٤۱ستوونی هەڵگیراوە، ۱۲۲ستوونی پەستان بەرز، ۱٥کم تەلی ۹٥ملم پەستان بەرز، ٤محویلەی کارەبا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.