سەرۆک كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌یان له هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌ن .
سەرۆک كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كوژرانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر هێرش بۆ سەر کارمەندانی کۆنسولخانەکەمان ئیدانە دەکەم.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاند لە خوا داواکارم کارمەندە شەهیدەکەمان بەر رەحمەتی خۆی بکەوێ.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانمان لە هەولێر دەکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات.
سەرکۆماری تورکیا ده‌شڵێت: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بکەرانی (رووداوەکە) بەردەوامە.
لەلایەکی ترەوە ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند: وەڵامی هێرشەکەی هەولێر دەدەنەوە و لە هەوڵی دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارەدان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه، كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17ی ته‌مموز كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر له ده‌ستدرێژییه‌كی چه‌كداریدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای كونسوڵخانه شه‌هید بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و به‌رپرسانی ناوخۆیی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كردوه و داوای كردوه ئارامی به گه‌لی توركیا ببه‌خشێت.
هه‌ر له دوای رووداوه‌كه ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه: ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین.
لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.