Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:21

دەست بەسەر 700 کارتۆن ھێلکەی خراپبوو گیرا

بۆ خواردن شیاو نەبووە
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیەتی دوكان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان کامیۆنێک هێلکە دەست بەسەردا دەگرن کەبۆ خواردن شیاو نەبوون و خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە.

ده‌شڵێن کامیونێکی پڕ لەهێلکە کە ماوەی سێ رۆژ بوو لە رێگای دوکان - کەلکە سماق، بەشێکی گڕی گرتبوو و لەکار کەوتبوو، رۆژی دواتر خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەڕێی چەند کرێکارێک و چەند ئۆتۆمبێلێک هێلکەکان بگوازێتەوە و لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى قایمقامیه‌تى دوكان هاتووه‌ ، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوتووە گڕی ئاگرەکە و مانەوەی هێلکەکان بۆ سێ رۆژ لەو گەرمایە بەبێ ساردکەرەوە، هێلکەکانی بەجۆرێک خراپ کردووە بۆ خواردن ناشێن، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان بڕیاریان داوە تەوای هێلکەکان کە زیاتر لە 700 كارتۆن هێلکەیە لەناو ببات.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.