Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:23

له‌ماوه‌ی5 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 12 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی تورکیایان کردووه‌

به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ژماره‌كه‌ له‌11% پۆینت 3 زیادیكردووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوازده‌ ملیۆن و حه‌فتسه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و پێنجسه‌د و بیست و دوو گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه‌، به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ژماره‌كه‌ له‌سه‌دا یازده‌ پۆینت سێ زیادیكردووه‌.

 به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا سه‌باره‌ت به‌ هاتن و رۆیشتن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، له‌ مانگی ئایاردا چوار ملیۆن و بیست و دوو هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و چوار گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه‌. به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و بیانییانه‌ی له‌ مانگی ئایاردا سه‌ردانی توركیایان كردووه‌، به‌راورد به‌ هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو له‌سه‌دا نۆ پۆینت سی و پێنج زیادیكردووه‌. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.