Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:59

سوده‌کانی لۆبیا بزانه‌

به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات
کوردستان TV
100%

لۆبیا تاكه‌ خۆراكه‌ به‌رهه‌می سروشتی خۆمانه‌و تائێستا له‌ده‌ره‌وه‌ بۆمان نه‌هاتوه‌و لێره‌ش ده‌ستكاری نه‌كراوه‌.

سوده‌كانی لۆبیای سروشتی واته‌ بێ ده‌ستكاریكردن پێكهاته‌ی خۆراكی و كیمیایی لوبیا : 

لۆبیا پێكهاتوه‌ له‌ ، ئاو ، ڤیتامینه‌كانی گروپی B وڤیتامینه‌كانی A ، PP ، E ، C و ئاسن و فسفۆڕ وكالیسیۆم و شه‌كرو چه‌وری و پڕۆتین و ماده‌ شه‌كریه‌كان و ئه‌سیدیه‌كانی تێدایه‌ .

لۆبیا بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو میزی- ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری شه‌كره‌بوون زۆر كاریگه‌ره‌.

ـ خواردنی لۆبیای كوڵاو چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی گورچیله‌و میزڵدان و له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌و ئاوسانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ژنی دوگیان ناهێلێت .

ـ لۆبیا ڕێگره‌ له‌خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن .

ـ لۆبیا دوژمنی میكڕۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كانه‌ ، چونكه‌ له‌هه‌موو سه‌وه‌كانی تر زیاتر ماده‌ی شه‌كری تیایه‌و وزه‌ به‌خشێكی باشی جه‌سته‌یه‌ ،

ـ لۆبیا شیری ئافره‌ت زیاد ده‌كات

ـ لۆبیا مه‌نی پیاو زیاد ده‌كات .

ـ لۆبیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری توخمه‌ كانزاكان و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كانی به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و له‌به‌رانبه‌ر هێرشی نه‌خۆشیه‌كان چالاكی

له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات .

ـ لۆبیا قه‌ره‌بووی نه‌خواردی گۆشتیش ده‌كاته‌وه‌ .

ـ لۆبیا خۆراكی هه‌رچوار وه‌رزی ساڵه‌ به‌ته‌ڕی و به‌وشكی ده‌خورێ ، به‌هارو هاوین به‌تڕی ، پایزو زستان به‌وشكی .

ـ لۆبیای سۆر سودی زیاتره‌ .

شێوه‌ی كوڵاندنی

دوای شوشتنه‌وه‌ی و كردنه‌ ناو مه‌نجه‌ڵ نابێ ئاوه‌كه‌ی بڕێژرێ ، چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ی گه‌ر ماوه‌ له‌دوای كوڵاندنی ، سودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ ، واته‌ نابێ لۆبیا بپاڵێورێ

. زۆربه‌ی سوده‌كانیش بۆ دڵ و گورچیله‌و خوێن و پێسته‌ .

به‌ڵام نابێ زیاد ڕه‌وی له‌خواردنی بكرێ ، چونكه‌ باوبژ زیاد ده‌كاو خه‌ونی ناخۆشیش ئه‌بینیت ، بۆیه‌

واباشه‌ نیوه‌ڕوان بخورێ نه‌ك ئێواران .

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.