Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:25

نرخی جانتا ده‌ستییه‌که‌ی هاوسه‌ری ئه‌ردۆغان ئاشکرابوو

له‌ میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن
کوردستان TV
100%

ئامینه‌ ئه‌ردۆغان، هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆماری توركیا ، تووشی ره‌خنه‌ی توند بوویه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ی له‌ میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن بینرا كه‌ جانتایه‌كی ده‌ستی هه‌ڵگرتووه‌و نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركی ده‌ڵێت:  نرخی جانتاكه‌ ده‌گاته‌ 50 هه‌زار دۆلار، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 288 هه‌زار لیره‌ی توركی، ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ به‌رزترین مووچه‌ی 11 هاووڵاتی توركیا له‌ ساڵێكدا.

هه‌روه‌ها پێگه‌ی حورڕه‌ تویتێكی گواستۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: خانمی یه‌كه‌م جانتایه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاره‌، كه‌چی گه‌له‌كه‌ی كێشه‌ی برسییه‌تی و بێكارییان هه‌یه‌، به‌ڵام مۆده‌ له‌ ژیان گرنگتره‌.

په‌ڕه‌ی سنستكۆ-یش له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: ئامینه‌ ئه‌ردۆغان جانتایه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاره‌، كه‌چی جانتاكه‌ی ده‌ستی ئه‌نجیلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا نرخه‌كه‌ی 200 یۆرۆیه‌.

444

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ توركییه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئامینه‌ ئه‌ردۆغان له‌ گه‌شته‌كانیدا جانتای به‌هادار وه‌ك ماركه‌ی هرمس و شانێل هه‌ڵده‌گرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.