ن/ جه‌مالی ده‌لاك
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌بواری هونه‌ری میوزیك و گۆرانی كوردی گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو گه‌وره‌یه ، هه‌ریه‌كه‌یان به هونه‌ره‌كه‌یان لهههربوارێكی هونه‌ردا بێت خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به‌م نه‌ته‌وه‌یه كردووه و ئه‌رشیفی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه ، گه‌وره‌یی و به‌توانایی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه زیاتر له‌و خاڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه زه‌مه‌ن و كاته كه ئه‌وانی تێدا ژیاوون .
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خزمه‌تیان به‌هونه‌ری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كردووه ،بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی زۆر دژواربووه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی یان كه‌می بواری ته‌كنیكی و زانستی تۆماركردن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ، چ وه‌ك گۆرانیبێژ یان میوزیكژه‌ن ، خۆبه‌خشانه توانیویانه ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه جوان به‌نرخانه تۆماربكه‌ن ته‌نانه‌ت باجیشیان داوه و زه‌حمه‌تێكی زۆریان چه‌شتووه تا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان لهئیزگهكاندا تۆماركردووه ، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئه‌رشیف و هه‌تائێستاش كهبهرگوێمان ده‌كه‌ون پڕیه‌تی له كۆمه‌ڵێك جوانی و لێوان‌لێو له‌به‌ها جوانه‌كانی هونه‌ر چ له‌ڕووی ده‌نگ و ئاواز‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی تێكستی گۆرانییهكانیشهوه ، چونكه ده‌نگه‌كه و ژه‌نینی ئاوازه‌كه مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی تیادا به‌دی ده‌كرێت هه‌رگیز نامرن و ڕۆژ به‌ڕۆژ خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه ، ده‌كرێت شانازیان پێوه بكه‌ین و بیان كه‌ینه ناسنامه‌ی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه( گۆرانبێژ و میوزیكژه‌ن ) گه‌لێك زۆرن له‌ته‌واوی كوردستاندا به‌گشتی و له هه‌موو دیالێكته‌كانی زمانی كوردیدا ، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت و ڕێز‌و حورمه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كه‌له‌ژیاندا ماون و ده‌ستی ماندووبونیان ده‌گووشین ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌له‌ژیاندا نه‌ماون ڕووحیان شاد بێت و گڵكۆكانیان پڕبێت له نوور .
حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌و ده‌نگه‌ی كه مێژوویه‌كی گه‌وره‌و به‌نرخی هه‌یه له‌ئه‌رشیفی هونه‌ری میوزیك و گۆرانی كوردی ، خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه‌ی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زو هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ ڕه‌خسابێت درێغی نه‌كردووه له خوێندنی گۆرانی و ئیزگه‌ی كوردی نه‌ماوه ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆی نهگاندبێتێ و گۆرانی تۆمارنهكردبێت ،شار‌و شارۆچكه‌و گوندی كوردستان نه‌ماوه ئاهه‌نگ و به‌زم و خۆشی شادی بۆ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نه‌به‌خشی بێت ،
له گۆرانیه‌كانیدا جگه له ده‌نگ و ئاوازه‌كه‌ی سیناریۆیه‌كی ئاماده‌كردووه و ده‌یداته گوێگر وه‌ك له گۆرانی
( شاییی ده‌گه‌ڕێ ، كیژان ده‌چنه مێرگوڵان ، گه‌وهه‌رێ و كاكی جوتیار , ...تاد ) هه‌موو گۆرانیه‌كانی له‌ناخ و قوڵایی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه هه‌ڵقوڵاون ، به‌رهه‌م و كاره هونه‌رییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك دوای ئه‌و چه‌ندین ساڵه ئێستاش پڕ فرۆشترین گۆرانیه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك له پێشه‌نگدایه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ئاواز و تێكستی گۆرانیه‌كانی كه زیاتر فۆلكلۆرن و بهڕووحمان ئاشنایه‌و زیره‌ك هێنده به‌هه‌ست و سۆزه‌و چڕیونی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناخی تاكی كورد داناوه ، نه‌ك هه‌ربۆ كه‌سانی ئاسایی به‌ڵكو ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و مرڤانهش داناوه كه پێیان ده‌وترێت شێت ، بۆ گه‌واهی دان به‌م وته‌یه‌م به‌ڵگه‌م هه‌یه و كه خۆم شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌م ، له‌یادی ئه‌و بلیمه‌ته نه‌مره ، بیره‌وه‌رییه‌ك ده‌خه‌مه بهردییهی خوێنه‌ر بۆ زیاتر ئاشنابوون به بلیمه‌تیی و هونه‌رمه‌ندی حه‌سه‌ن زیره‌ك ،
خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ، دیاره هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان نیه كه خاوه‌نی شێتێك یان چه‌ند شێتێك نه‌بێت كه‌هه‌ریه‌كه‌یان مێژوویه‌كیان هه‌یه‌و خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی جوانن ، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونیه‌وه له كۆمه‌ڵگادا دابڕاون ، بێشك شاری سلێمانی یش به‌ده‌رنیه له‌نه‌بوونی ئه‌و مرۆڤه جوانانه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌كی تایبه‌تی خۆیان لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی سلێمانیان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه ، له‌و ساڵانه‌دا به‌نده كاری سه‌رتاشینم ده‌كرد له‌سه‌رتاشخانه‌ی ( ئاوات ) له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی لهگوزهری سینه‌ما سیروان و سینه‌ما ڕه‌شید ، ئه‌و گورزهره هه‌موو چین و توێژه‌كانی شاری سلێمانی ڕوویان تێده‌كرد ، ڕۆژانه شێته‌كانی شاریش وه‌ك ( صدیقه شێت ، حه‌مه شێت ، به‌كره شێت ، حه‌سه‌ن ، فایه‌ق ، سامانه شێت و قاله شێت .... و چه‌ندینی تر ) ده‌هاتنه ئه‌و گوزه‌ره ئاشكرایه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێكی جیاواز له‌یه‌كتری هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌كرد و ناسنامه‌یه‌كی جیاوازیان له‌لای خه‌ڵك هه‌بوو ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه و پێوه‌ندی به‌ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌كه‌وه هه‌یه ڕووحی شادبێت ( قاله شێته) ئه‌م كه‌سایه‌تیه نه‌ك خۆی به‌ڵكو خانه‌واده‌كه‌شی ناسراو بوون و باوكی قاله شێت جگه‌رچی بوو له‌به‌رده‌م ده‌رگای (ته‌جنید) ی شه‌قامی پیره‌مێرد ، قاله شێت یه‌كێكی باڵابه‌رز و قه‌ڵه‌و بوو ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌سانی نه‌زان و حه‌زكردن به‌ئازاردانی مرۆڤ له‌پێناو دامركانه‌وه‌ی حه‌زێكی كاتی و كه‌م بایه‌خ ئازاری قاله شێتیان ئه‌دا ، ئه‌م مرۆڤه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بوو ئه‌ویش كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو لهبهرابهرداو زۆرجاران كاره‌ساتی ده‌خوڵقاند و له خه‌ڵكی ده‌دا، هه‌ركاتێك قاله شێت تووشی ئه‌و هه‌ڵچوونه ده‌روونیه ده‌بوو هه‌موو دووكانداره‌كانی ئه‌و گوزه‌ره له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی قاله شێت هه‌ریه‌كه به‌دارێكه‌وه ده‌بووه پاسه‌وانی دوكانه‌كه‌ی ، چونكه قاله شێت له‌دار ئهسَڵهمییهوه ، ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی ساڵی 1983 كاتێك له‌شوێنی كاره‌كه‌م ( سه‌رتاشخانه‌ی ئاوات ) كارم ده‌كرد ، قاله شێت هاته ژووره‌وه به‌بێ ئه‌وی هیچ بڵێ دانیشت و لهئاوێنهكهوه لێم ده‌ڕوانی ده‌ستی گرت به‌ده‌میه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێی یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌كی گوت ، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی ته‌واوكرد وتی سه‌رم بۆچاك ده‌كه‌یت ، وتم قاله گیان به‌سه‌ر چاو با ئه‌م كاكه‌یه ته‌واو بكه‌م ،وتی باشه و ده‌ستی كرده‌وه به‌گۆرانی خوێندن ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌زیان بهئازاردانه هاتنه ناو دوكانه‌كه‌و هه‌ندێك كاری ناشیرینیان به‌رامبه‌ر به‌و مرۆڤه كرد ، چونكه پێشتر چه‌ند جارێك بینیبووم سه‌ره‌تای تێكچوونی باری ده‌روونی هه‌ردوو ده‌ستی ئه‌له‌رزی ، منیش به‌و براده‌رانه‌م ووت كاكه وازی لێبێنن به‌ڵام بێ سوود بوو ، قاله شێت هه‌ردوو ده‌ستی كه‌وته له‌رزین و هه‌ستایه سه‌رپێ ، به‌ڕاستی منیش زۆرترسام ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م ئه‌زانی كه‌ئه‌م مرۆڤه زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات ، له‌و كاته‌دا كاسێتی گهوههرێی حه‌سه‌ن زیره‌كم خسته سه‌ر ڕیكۆردهرهكه ، قاله شێت له‌لوتكه‌ی هه‌ڵچوون و تێكچوونی ده‌روونیدا بوو ،كاتێك ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك كه‌وته به‌ر گوێی ، چۆن ئاگرێك له‌لوتكه‌ی كڵپه سه‌ندندایه و ئاوێكی به‌زۆرو به‌خوڕی پێدا ده‌كه‌یت ئه‌و ئاگره كپ ده‌بێته‌وه ، به‌و شێوه‌یه ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك بوو بهتاڤگهیهك و هه‌ڵچوون و نائارامی ده‌روونی قاله شێتی دامركانه‌وه و له جێی خۆیدا دانیشته‌وه ، هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌كرد ، تا دیوی یه‌كه‌می كاسێت ته‌واو بوو ، كه‌ده‌نگی حه‌سه‌ن نه‌ما وتی سه‌رم بۆچاك بكه و هه‌ڵی گێڕه‌وه با دیوه‌كه‌ی تریش بڵێ ،
به‌هه‌رحاڵ سه‌ر و ڕیشم بۆ تاشی و ته‌واو بووم له‌كاره‌كه‌م ئه‌و هێشتا دانیشتوو له‌نزیك ڕیكرۆدهرهكهوه تا دیوه‌كه‌ی تریش كۆتایی هات ، ئینجا هه‌ڵسا ڕۆیشت ، ئه‌مه ئه‌و یادهورییهكه ده‌نگی ئه‌و بلیمه‌ته نه‌مره چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز‌و ناخی مرۆڤ هه‌یه ، هه‌روه‌ها له‌م ساڵیاده‌شدا ڕێزوو حورمه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و ژه‌نیارانه‌ی له‌ته‌واوی به‌رهه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌دا كاریان كردووه و هاوكاریان كردووه ڕوحی حه‌سه‌ن زیره‌ك و قاله شێت و هه‌موو شێته جوانه‌كانی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌م سلێمانی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان شادبێت .
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.