Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 03:33

سوود و زیانه‌کانی چای سه‌وز بزانه‌

ته‌نھا خێزانی شاھانه‌ چای سه‌وزی خواردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان باسی چای سه‌وز ده‌كه‌ن و به‌ یه‌كێك له‌ ته‌ندروستترین خواردنه‌وه‌كانی داده‌نێن، له‌ چینی كۆندا ته‌نھا خێزانی شاھانه‌ چای سه‌وزی خواردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌كاتی ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆله‌كاندا خه‌ڵكیش توانیوێتی بیخواته‌وه‌.

توانای چای سه‌وز به‌ھۆی بوونی مادده‌یه‌كه‌وه‌یه‌ به‌ناوی پۆلیفینۆلس كه‌ دژی شێرپه‌نجه‌ و ھه‌وكردن ده‌جه‌نگێت له‌ جه‌سته‌دا، له‌ سووده‌ ھه‌ره‌ به‌ھێزه‌كانی چای سه‌وز:

1. مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

٢. پارێزگاری ده‌كات له‌ تووشبوون به‌ سه‌رما و ئه‌نفلۆنزا.

٣. یارمه‌تی ھه‌رسكردن ده‌دات.

٤. ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شه‌كره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

٥. كۆلسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.

٦. ته‌ندروستی جگه‌ر باش ده‌كات.

٧. ته‌ندروستی ددان باش ده‌كات و له‌ كلۆری ده‌یپارێزێت.

٨. كاروباره‌كانی مێشك باش ده‌كات.

٩. یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن ده‌دات.

١٠. دژی دروستبوونی زیپكه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست.

١١. كێشه‌كانی ھه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

١٢. نه‌خۆشی سه‌ده‌فییه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

١٣. پارێزگاریت لێده‌كات له‌ تیشكی خۆر.

١٤. گه‌شه‌كردنی قژ خێرا ده‌كات.

١٥. زیپكه‌ و سه‌ره‌ ره‌شه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

سووده‌كانی چای ڕه‌ش

١-یارمه‌تی له‌شی مرۆڤ ده‌دات بۆخۆ باراستن له‌،ئلتهابات وڤایرۆس له‌رێگای ده‌مه‌وه‌.

٢-یارمه‌تی پێست ده‌دات.

٣-  هاوكاره‌ بۆ رێكخستنی سوری خوێن له‌ له‌شی مرۆڤ ده‌دات.

٤- سودێكی زۆر بۆ قژی مرۆڤ هه‌یه‌.

٥-كه‌م بونی لۆچی بوونی ده‌موچاو.

٦- له‌هه‌مان كاتدا وزه به‌خشه بۆمرۆڤ.

زیانه‌كانی چا

١- زۆر خواردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ڕێگا ئاسان ده‌كات بۆ جه‌ڵته‌.

٢-خواردنه‌وی چا له‌گه‌ڵ خواردن زه‌رری هه‌یه بۆ له‌ده‌ستدانی ماده‌ی ئاسن له‌خوێنی مرۆف.

٣- زگ گه‌وه‌ر بوون.

٤-زۆر خواردنی هۆكاره بۆ قورحه وئازاری گه‌ده‌.

٥- لێدانی دڵ نارێك ده‌كات له‌كاتی زۆر خواردنی.

٦-زیاد خواده‌نی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌( شێرپه‌نجه‌) گه‌ده و ریخۆله‌ زیاد ده‌كات.

٧-دوور كه‌وتنی ئافره‌تی دوو گیان له‌خواردنه‌وی چا له‌ماوه‌ی ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆگه‌شكه‌ی منداڵ.

وه‌رگێرانی : Ismail Haydar

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.