Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 23:28

وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان ده‌رده‌کات

مامۆستایان مافی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ مامۆستایانی بنەرەتی و ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە ، مامۆستایان مافی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکه‌ن لە 1/7/2019 تاکو 1/9/2019، هەروەها 30/9/2019 کۆتا بەرواری نووسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان کاری پێ دەکرێت لەم بەروارە بەدواوە کار بەهیچ نووسراوێکی بەرزکراو ناکرێت کە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، پێویستە داواکار بەڵێن نامە بدات کە بەهیچ شێوەیەک داوای هەڵوەشاندنەوە و بڕینی مۆڵەتی بێ مووچە نەکات، بە پێچەوانەوە کاری لەسەر ناکرێت.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.