گۆرانی بێژ "كورده عومه‌ر "له ھه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه زیاد ئه‌سعه‌د تێكست و ئاوازێكی نوێی گۆرانی بۆ ئاماده كردووه و به‌م زوانه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه.
گۆرانی بێژ كورده عومه‌ر دانیشتووی سویده و به گوته‌ی خۆی ئه‌و ماوه‌یه به‌رده‌وام ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیی ھونه‌ری له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د ھه‌بووه، له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ئێستای ئه‌و ھونه‌رمه‌نده، ده‌ڵێ: ئێستا ته‌ندروستی له جاران زۆر باشتره، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی ھه‌یه و ھیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
شایانی باسه دوێنێ سێشه‌ممه 2019/6/25 ده‌نگۆی تێكچووی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی زیاد ئه‌سعه‌د له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ھه‌ر زوو ھونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌كه‌ی، ده‌نگۆكه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند، ڕه‌وشی ته‌ندروستیی زیاد ئه‌سعه‌د زۆر باشه.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.