ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23/06/2019 دانیشتووانی ئیستانبوڵ، چارەنووسی ھەریەك لە ئاكپارتی و جەھەپە یەكلا كرده‌وه‌و دەنگ بە ھەریەك لە بنالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی و ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی جەھەپە دا.
براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پێنج ساڵی داھاتوو دەبێتە سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ. ھەروەھا پارتی سەعادەت و پارتی وەتەنیش كاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەكە هه‌بوو، بەڵام ھەدەپە ھیچ كاندیدێكی نییە و بە فەرمی رایانگەیاندووە، لە پێناو شكستپێھێنانی كاندیدی ھاوپەیمانێتییەكەی ئاكپارتی و مەھەپە، پشتگیری لە كاندیدی جەھەپە دەكەن.
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیارییه ره‌سمییه‌كان ئیمام ئۆغڵۆ توانیویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركیی بڵاویكرده‌وه، له كۆی له سه‌دا 96.63ی سندووقه كراوه‌كان، كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له سه‌دا 53.78ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆماری، بن عه‌لی یه‌ڵدرم، له سه‌دا 45.30ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
پێشتر چه‌ند راپرسییه‌ك ده‌ریانخستووه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستنابوڵ، كه پێشتر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ره‌تكرابووه، ھێشتا چانسی زیاتره‌و له پێش كاندیدی ئاكپارتی یه ، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
راپرسییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی جه‌هه‌په، له مێزگرده ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا به‌سه‌ر بینالی یڵدرم، كاندی ئاكپارتی سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێته‌وه له 23/6/2019، ئیمام ئۆغڵو زیاتر كه‌وتووه‌ته به‌ر دڵی هاووڵاتیان.
له راپرسیه‌كیشدا كه 30 هه‌زار كه‌س له دانیستوانی ئیستانبوڵ به‌شدارییان تێداكردووه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای راپرسی (ماك دانیسمانلیك) ئه‌نجدامدراوه، 46% به‌شداربووان گوتوویانه، ئیمام ئۆغڵو له كێبڕكێكه‌دا زیاتر سه‌ركه‌وتوو بووه و 44% به‌شداربووانیش بینالی یڵدرمیان پێ باشتر بووه.
كۆمپانیاكه به‌هۆی ئه‌و راپرسییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، كه ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا، 65% ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت، كه مانگی ئادار به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كردبوو یان ده‌نگیان نه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"یش، له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د عه‌لی كولات، خاوه‌نی كۆمپانیای راپرسییه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ، كه ئیمام ئۆغڵو له مێزگرده‌كه‌دا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ده‌یانكات، به‌ڵام بینالی یڵدرم به زۆری باسی ئه‌وانه‌ی كردووه كه كردوویانه.
كولات گوتوویه‌تی" به‌گوێره‌ی دوایین راپرسی، هه‌تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، ئیمام ئۆغڵو به 1.5 خاڵ له پێش ركابه‌ره‌كه‌ی هاتووه.
ئیمام ئۆغلۆ ، كه ته‌مه‌نى 49 ساله‌و له پارتى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسیۆن له هه‌لبژاردنى 31ى مارسی رابردوودا، شكستى به عه‌لى یلدرم كاندیدى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان هێنا به جیاوازى 14 هه‌زار ده‌نگ، به‌لام لیژنه‌ى بالاى هه‌لبژاردنه‌كان له‌سه‌ر داواى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان پرۆسه‌ى ده‌نگدانى ره‌ت كرده‌وه.
ئیمام ئۆغلۆ له شارى ته‌رابزونى باكوورى توركیا له سالى 1970 له دایك بووه‌و له زانكۆى ئیستبۆل كۆلێژى كارگێرى و كارى ته‌واو كردووه‌و بنه‌ماله‌كه‌ى ته‌مه‌نێكى درێژیان له مێژوودا له‌ناو سیاسه‌تدا به‌رێكردووه‌و باوكى دامه‌زرێنه‌رى لقى پارتى نیشتیمانى دایك بووه، كه ئه‌و كات تۆرغۆت ئۆزال سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆچكردووه‌ى پێشووى توركیا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد و باره‌گاكه‌ى له ته‌رابزۆن بووه.
ئیمام ئۆغلۆ له سالى 2008 په‌یوه‌ندى به پارتى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسیۆنه‌وه كردوه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پۆستى شاره‌ره‌وانى وه‌رگرتووه‌و به‌وه ناسراوبوو كه مافى خه‌لك و چینى هه‌ژار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و رۆژانه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى كاندیدكردنى بۆ شاره‌وانى ئیستنبۆل ده‌چووه نێو خه‌لكه‌وه‌و پرۆژه‌ى كارى جاهاتووى خۆى پێشكه‌ش ده‌كردو به‌هۆیه‌وه سه‌رنجى ژماره‌یه‌كى زۆرى ده‌نگ ده‌رانى ئه‌و شاره‌ى بۆ لاى خۆى راكێشابوو، تاكو سه‌ره‌نجام توانى ئه‌و ژماره‌یه زۆره‌ى ده‌نگه‌كانى شاره‌وانى ئیستنبۆل گارانتى بكات.
به‌م پێیه‌ش بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی تورکیا ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ زۆرینەی دەنگەکانی شارەوانی ئیستانبوڵی بەدەستهێنا و بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنەکەی بردەوە.
به‌پێى دواین ئه‌نجامه‌كان، تا ئێستا (98.78٪)ی دەنگەکانی شارەوانی ئیستانبوڵ جیاکراوەتەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ رێژەی (54٪)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بیناڵی یەڵدرم، کاندیدی ئاکەپە رێژەی (45.11٪) دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
دوای دەرکەوتنی ئەنجامە فەرمییەکان، بیناڵی یەڵدرم لە بارەگانی ئاکەپە لە ئیستانبوڵ رایگەیاند" بەپێی ئەنجامەکان ئیمام ئۆغڵو لە پێشەوەیە، پیرۆزبایی لێدەکەین و هیوادارین سەرکەوتوبن بۆ خزمەتکردنی ئیستانبوڵ.
لەلایەکی ترەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیستانبوڵەوە سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵ راگەیاندو پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکە و لایەنگران و دەنگدەرانی کرد و رایگەیاند" دیموکراسی لە تورکیا سەرکەوت، لە (31)ی ئازار سەعاتی دیموکراسی وەستێنرا، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەعات و کاروانی دیموکراسی کەوتنەوەڕێ.
ململانێی سەرەکی لە نێوان ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و بیناڵی یەڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشە (ئاکەپە)یە کە پێشتر کاندیدەکەی جەهەپە توانیبوی بە جیاوازیی زیاتر لە (20) هەزار دەنگ لە کاندیدەکەی ئاکەپە بباتەوە، بەڵام بەهۆی تانەی ئاکەپەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتکرایەوە و بڕیاردرا هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ دووبارە بکرێتەوە.
هەرچەندە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کاندیدی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ نییە، بەڵام چاوەکان لەسەر دەنگدەرانی کوردە، بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی هەڵبژاردنی (31)ی ئازار، لەم هەڵبژاردنەشدا دەنگدەرانی کورد‌و هەدەپە، رۆڵی گەورە ببینن لە یەکلابونەوەی ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی یەکێک لەکاندیدە رکابەرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.