Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:30

نرخی هێلکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌

به‌هۆی بڕیارێكی حكومه‌تی عێڕاقه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش پێیه‌وه‌ پابه‌نده‌
نرخی هێلكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هێلكه‌ له‌ وڵاتانی توركیا و ئێران، نرخی هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌وه‌. 

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌هۆی بڕیارێكی حكومه‌تی عێڕاقه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش پێیه‌وه‌ پابه‌نده‌ ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی هێلكه‌یه‌ له‌ وڵاتانی توركیا و ئێران. 

دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ئێستا نرخی هه‌ر ته‌به‌قه‌یه‌ك هێلكه‌ له‌ 2500 دینار بۆ 5000 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.