ن/ جه‌مالی ده‌لاك
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، تكایه له‌خه‌می به‌رزی ناوی ( هــــــونـــــــهرمـــــهنــــــد ) دا بن ، به‌داخه‌وه له سایه‌ی زۆر و بۆری ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراوی كوردی ناوی هونه‌رمه‌ند ڕۆژانه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆلكه ده‌نگبێژ و وێرانكه‌رانه‌ی گۆرانی كوردی و ستایشیش ده‌كرێن ، جێیی خۆیه‌تی له‌مپه‌رێك بۆ ئه‌و دیارده نه‌شیاوه دابندرێت ، و چیتر به‌هه‌موو كه‌سێك نه‌وترێت ( هونه‌رمه‌ند )
بائه‌وه‌ش بێژم ئه‌وه تاوانی ڕاگه‌یاندنه‌كانه كه ئه‌و نازناوه پیرۆزه له‌گۆتره ده‌به‌خشنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كاكی پێشكه‌شكار یان خاتوونی پێشكه‌شكار زانیاری له‌سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ند و خه‌سڵه‌ته به‌رزو پیرۆزه‌كانی هه‌بێت هونه‌رمه‌ند یان پاشخانێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یان هه‌بێت ،
هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی په‌خشی به‌رنامه‌كانیان كه‌سێك بانگهێشت ده‌كه‌ن كه گۆرانییه‌كی هه‌یه ، كه نه تێكسته‌كه و نه میلۆدییه‌كه‌ی هی خۆیه‌تی كلیپی كردووه ، زۆر به‌خراپی شێواندوویه‌تی له‌بنه‌ڕه‌تدا گۆرانییه‌كه‌ی هی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌و ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كاكی ده‌نگبێژ به‌هه‌مو شێویه‌ك سه‌قه‌تی كردووه و له‌دیدی خۆیه‌وه زیندووی كردۆته‌وه ، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناكات كه‌ئه‌و به‌رهه‌مه جوان و ڕه‌سه‌نه‌ی شێواندووه ، كه‌چی لهوبهرنامانهدا به‌شان وباڵی ده‌نگبێژدا هه‌ڵده‌ده‌ن ،
ئه‌وه كاره‌ساته به‌و كه‌سایه‌تیانه بوترێت هونه‌رمه‌ند ، ده‌پرسم به هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( مه‌لاكه‌ریم و سێوه و تایه‌رتۆفیق و حه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مد عارف جزیری و محه‌مه‌دی ماملێ و خه‌لیلی سه‌دیقی و مه‌حموی حه‌مه‌ی له‌یلێ و ڕه‌فیق چالاك و عه‌لی مه‌ردان و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و سه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و حه‌مه جه‌زا و ده‌روێش عه‌بدوڵڵا و حسێن عه‌لی و سه‌لاح داوده‌و خوداداد عه‌لی و حیشمه‌تی لوڕ نه‌ژاد و ڕه‌زای سه‌قایی و سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌فایی و ناسری ڕه‌زازی و شه‌هید جه‌مالی مفتی و شه‌هید قادركابان و كه‌ریم كابان و عوسمان عه‌لی و ئیبراهیمی خه‌یات و ڕه‌سوڵ گه‌ردی ومشكۆ و مه‌زهه‌ری خالقی و نه‌جمه‌دینی غوڵامی و ئایشه شان و مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و دایكی جه‌مال و عه‌باسی كهمهندیو كیژان ئیبراهیم و شه‌هێن تاڵه‌بانی و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و ڕه‌شید فه‌یز نه‌ژاد و ڕه‌شۆڵ و قادر دیلان و عوسمان كێمنه‌یی و حه‌مه حسێن كێمنه‌یی و مسته‌فای ئیسماعیل مه‌سقه‌تی و ئیسماعیلی سابووری و حه‌مه‌ی نێرگز و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ و شه‌ماڵ سائیب .......تاد ) چۆن بیانناسێن و چی‌یان پێ بڵێین كه هه‌موو ژیانی خۆیان ته‌رخانكردووه له‌پێناو به‌رزڕاگرتن و پێشخستن و زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی ،هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌بارودۆخێكدا خۆبه‌خشانه ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌جێ هێناوه كه ته‌كنیكی موزیك و تۆماركردن به‌وشێوه مۆدێرنه‌ی ئێستا نه‌بووه و زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ژه‌نیارانی غه‌یره كورد كاریان كردووه ، چونكه هونه‌ره‌كه‌یان مۆركی نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێوه‌یه تائێستاش به‌زیندوێتی و چێژ به‌خش ماونه‌ته‌وه و نامرن ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه ئه‌مڕۆ به‌ناوی هونه‌ری به‌ندبێژییه‌وه گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌هونه‌ری فۆلكلۆر‌و میللی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كرێت كه هیچ واتایه‌ك له تێكسته‌كه‌دا نابه‌خشێت دووباره ده‌یڵیمه‌وه ئه‌ی چی به‌هونه‌ری خۆڕسك و بێ خه‌وشی ئه‌م ئازیزانه بڵێین كه هه‌موو كاته‌كانی ژیانیان به‌خشی له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌موو كات به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌یان و تێكسته فۆلكلۆرهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌یان زه‌ماوه‌ند و شایی و خه‌ته‌نه سووران و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی دیوه‌خانه‌كان به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه و هه‌میشه چێژ‌و خه‌نده‌و خۆشییان به‌خشیوه به‌گوێگر ، ئایا به‌و هونه‌رمه‌نده خۆڕسكانه بڵیین چی ؟! ( مه‌لاحسێنی عه‌بدوڵڵا زاده ، عه‌لی خه‌ندان ، عه‌به‌ی سه‌یدزاده ، كه‌ریم خه‌مزه‌یی ، ئیبراهیمی قادری ، ئیبراهیمی فه‌تاحی . ڕه‌سوڵی نادری ، ئه‌حمه‌د شه‌نگه ، سه‌یدئیبراهیمی سه‌قزی ، غه‌ریبی خدر یار ، سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌فایی ، عه‌لی گڵێنانی ، مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌لال سه‌عید و عاره‌ب عوسمان و نوری گه‌رمیانی و ....تاد )
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ناوی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند له‌وه‌زیاتر نه‌شێوێ و كه‌م بایه‌خ نه‌بێت ، پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ به‌رزڕاگرتنی ناوی هونه‌رمه‌ند هه‌ندێك ڕینمایی ده‌ربكه‌ن و گشتاندنی به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بكه‌ن و به‌هه‌موو دهنگبێژێك نه‌وترێت هونه‌رمه‌ند .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.